دیزاینی جامی کوردستان
ئه‌مڕۆ یاریی كۆتایی جامی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هه‌ردوو یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و دهۆك له هه‌ولێر، یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی جامی كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
یاریی كۆتایی جامی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یاریگه‌ی یه‌كه‌می فرانسۆ هه‌ریری كاتژمێر 06:00 به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تێیدا یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر رووبه‌ڕووی یانه‌ی دهۆك ده‌بێته‌وه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان رایگه‌یاند، شوێنی تایبه‌ت بۆ خێزانه‌كان له یاریگه‌كه دابینكراوه.
په‌یامنێری 964 له دهۆك رایگه‌یاند، یانه‌ی دهۆك 20 پاسی بۆ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی دابین كردووه و به خۆڕایی ده‌یانگوازنه‌وه بۆ هه‌ولێر، بۆ ئه‌وه‌ی هانی تیپه‌كه‌یان بده‌ن.
هاوكات دوێنێ ئێواره كۆنگره‌ی هونه‌ریی یارییه‌كه له هۆڵی كۆنگره‌كانی یاریگه‌ی فرانسۆ هه‌ریری ئه‌نجام درا، بڕیاره یانه‌ی پێشمه‌رگه به درێسی زه‌رد و ره‌ش یاریی بكات و یانه‌ی دهۆكیش به درێسی شین و سپی.
سكرتێری فیدراسیۆنی كوردستان سیروان نه‌جمه‌دین هه‌ر له كۆنگره هونه‌رییه‌كه‌دا ئاشكرای كرد، “یاریی جامی سوپه‌ری كوردستان” پێش ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێ له یاریگه‌ی دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پاڵه‌وانیه‌تیی جامی كوردستان به شێوه‌ی پچڕپچڕ ئه‌نجامدراوه، یه‌كه‌مجار له وه‌رزی 2006-2007 له ژێر ناوی جامی زه‌یتوون كرا، كه یانه‌ی ئارارات بووه پاڵه‌وان و هێزه‌كانی كۆریای باشوور له هه‌ولێر سپۆنسه‌ریان كرد.
دواتر له 2010-2011 جارێكی دیكه كرا و زاخۆ بووه پاڵه‌وان، له 2012-2013 یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بووه پاڵه‌وانی جامه‌كه، دواتر له 2013-2014 زێره‌ڤانی نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، وه‌رزی رابردووش 2021 -2022 یانه‌ی برایه‌تی نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.