شوێنى ئاوخواردنه‌وه بۆ ئاژه‌ڵه كێویه‌كانیش دروستده‌كه‌ن
ژینگه‌پارێزانى پیران كانیاوه‌كان نۆژه‌نده‌كه‌نه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ساڵانه ژینگه‌پارێزانى ناحیه‌ى پیرانى سه‌ر به قه‌زاى مێرگه‌سوور، ئه‌و كانیاوانه نۆژه‌نده‌كه‌نه‌وه كه به‌هۆى به‌فر و بارانى زستانه‌وه تێكده‌چن و رێره‌وى ئاوه‌كانیان ده‌گۆڕێت. هه‌مانكات شوێنى ئاوخواردنه‌وه بۆ ئاژه‌ڵه كێویه‌كانیش رێكده‌خه‌ن.
له‌دوێنێوه ژینگه‌پارێزانى ئه‌و ناحیه‌یه ده‌ستیان كردووه به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌و كانیاوانه و سه‌ره‌تا له خاوێنکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی (کانیا قۆلێت چەڤرەبیێ) ده‌ستیان پێكردووه كه یه‌كێكه له سه‌رچاوه سروشتییه‌كانى كانیاوى ئه‌و سنووره.
كاروان سێلكی، یه‌كێك له‌و ژینگه‌پارێزانه، به 964ـى وت، ئه‌وان ساڵانه جگه له كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى كانیاوه‌كان، ئه‌و رێگایانه‌ش پاكده‌كه‌نه‌وه كه به‌رد و به‌ربه‌ستى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر دروستبووه.
وتیشی “ژماره‌یه‌ك كانیاوى سروشتى له‌و سنووره‌دا هه‌ن پێویسته نۆژه‌نبكرێنه‌وه و ئاویان له‌به‌ر بڕوات بۆ ئه‌وه‌ى ئاوه‌كه له‌ناویدا قه‌تیس نه‌بێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد له رۆژانى داهاتووش كار له‌سه‌ر دروستكردنى شوێنى ئاوخواردنەوە لە چیاکانی دەڤەری بارزان بۆ ئاژەڵە کێویەکان ده‌كه‌ن .