ئەوانە دەگرێتەوە هەورەبروسکە زیانی لێداون
هەوڵی قەرەبووکردنەوەی جووتیاران دەدرێت
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
لە ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵێک هەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو جووتیارانەی بەهۆی هەورەبروسکەوە زیانیان بەرکەوتووە و دەغڵ و دانەکەیان سووتاوە.
بە پێی بەدواداچوونێکی پێشتری 964، لەمساڵدا 120 دۆنم زەوی دەغڵ و دان بە هۆی هەورەبروسکەوە سووتاوە و نزیکەی 100 دۆنمی لە ناوچە جێناکۆکەکان بووە.
“لە عێراق بودجەیەک هەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانی رووداوە سروشتییەکان و داوا دەکەین لەو بودجەیەدا قەرەبووی ئەو جووتیارانە بکرێتەوە”، ئەمە وتەی دارا سێکانیانی، پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە بۆ 964.