کارکردن لە یەکتربڕی باخی بەختیاریدا بەردەوامە - وێنە: 964
%46ـی کارەکانی یەکتربڕی باخی بەختیاری تەواو بووە
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
%46ی کارەکانی یەکتربڕی باخی بەختیاری لە شاری سلێمانی تەواو بووە. شارەوانی سلێمانی دەڵێت، “بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە داوامان کردووە شەو و رۆژ کاری تێدا بکرێت”.
پڕۆژەکە بریتییە لە دوو بەرزەپرد، یەکێکیان بەرامبەر شەقامی بەکرەجۆی تازەیە و ئەوی دیکەشیان بەرامبەر قلیاسان و چەقچەقە. گوژمەی پڕۆژەکە 12 ملیار و 500 ملیۆن دینارە و بە سەرپەرشتی شارەوانی سلێمانی لە لایەن کۆمپانیای H.S.T و دەروازەی گەرمیانەوە جێبەجێ دەکرد.
لە 5.9.2022 پڕۆژەکە چووەتە بوواری جێبەجێکردنەوە و ماوەی ساڵێکی بۆ تەواوبوون بۆ داندراوە.
شارەوانی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 20.5.2023 لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “بە شەو و رۆژ کار لە پڕۆژەکەدا دەکرێت تا تەواو بکرێت و ئاستەنگی هاتوچۆ لەو شەقامە کۆتایی پێبهێندرێت”.