ئه‌ڵمانیا له سیناریۆی مۆندیالی ٢٠١٨ ده‌ترسێت
هیوای ئەرجەنتین ژیایەوە
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٧ـی تشرینی دووەم له مۆندیالی قه‌ته‌ڕ له یارییه‌كی چاره‌نووسسازدا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌بێته‌وه و له‌به‌رده‌م مه‌ترسی ئه‌وه‌دایه وه‌ك مۆندیالی رابردوو، له قۆناغی یه‌كه‌مه‌وه بكرێته ده‌ره‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینیش بە بردنەوەی لە مەکسیک هیوای گه‌یشتنی بۆ قۆناغی داهاتوو بۆ گه‌ڕایه‌وه.
له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌می مۆندیالی ٢٠٢٢ی قه‌ته‌ڕ، ئه‌مڕۆ له دووه‌م یاریی خۆیدا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا كاتژمێر ١٠ـی شه‌و له یاریگه‌ی ئه‌لبه‌یت، له یه‌كێك له به‌هێزترین یارییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كاندا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا یاریی ده‌كات.
مانشافتی ئه‌ڵمانیا له یاریی یه‌كه‌مدا به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به ١-٢ گۆڵ به هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن دۆڕا، ئه‌مه‌ش تیپه‌كه‌ی خسته بارودۆخێكی زۆر خراپ، به جۆرێك ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بدۆڕێت، له گه‌یشتن به قۆناغی ١٦ بێ هیوا ده‌بێت.
ئه‌ڵمانیا كه براوه‌ی چوار نازناوی مۆندیاله و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئاماده‌یی له قۆناغه‌كانی كۆتایی مۆندیال هه‌بووه، له مۆندیالی رابردووی ٢٠١٨ له رووسیا، بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا له قۆناغی یه‌كه‌مدا كرایه ده‌ره‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له كۆی سێ یاری دوو یاریی دۆڕاند و یارییه‌كی برده‌وه و نه‌یتوانی بگاته قۆناغی داهاتوو، ئه‌مه‌ش شۆكێكی گه‌وره بوو بۆ تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا و چاودێرانی وه‌رزشی.
“ئەڵمانیا ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بدۆڕێت، له گه‌یشتن به قۆناغی ١٦ بێ هیوا ده‌بێت”
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له لای خۆیه‌وه له یاریی رابردوو به حه‌وتی گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكای برده‌وه، ئێستا له پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌مه به سێ خاڵ، ژاپۆنیش سێ خاڵی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌ڵمانیا و كۆستاریكا هیچ خاڵیان نییه.
ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ جگه له بردنه‌وه هیچ ئه‌نجامێكی دیكه به كه‌ڵكی نایه‌ت، ئه‌گه‌ریش بدۆڕێت له ركابه‌رییه‌كان ده‌چێته ده‌ره‌وه و بێ هیوا ده‌بێت، هه‌رچه‌نده یارییه‌كی دیكه‌ی به‌رامبه‌ر كۆستاریكا ده‌مێنێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌مدا، شه‌وی رابردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به ئەنجامی ٢-٠ گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیكی برده‌وه، به‌مه‌ش هیوای بۆ گه‌ڕایه‌وه بگاته قۆناغی داهاتوو، دوای ئه‌وه‌ی له یاریی یه‌كه‌مدا به ١-٢ گۆڵ به سعوودیه دۆڕا بوو.
“ئه‌رجه‌نتین له یاریی داهاتوو له‌گه‌ڵ پۆڵه‌ندا یاریی ده‌كات و ده‌بێت بیباته‌وه”
گۆڵه‌كانی ئه‌رجه‌نتین مێسی و فێرناندێز تۆماریان كرد، بردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌رجه‌نتین كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و هانده‌رانی ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه له سه‌رانسه‌ری دنیا له سۆشیال میدیا خۆشحاڵیی خۆیان ده‌ربڕی.
ئه‌رجه‌نتین له یاریی داهاتوو له‌گه‌ڵ پۆڵه‌ندا یاریی ده‌كات و ده‌بێت بیباته‌وه، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بگاته قۆناغی ١٦.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ له مۆندیال:
ژاپۆن – كۆستاریكا ٠١:٠٠ ی نیوەڕۆ
به‌لجیكا – مه‌غریب ٠٤:٠٠ ی ئێوارە
كڕواتیا – كه‌نه‌دا ٠٧:٠٠ ی ئێوارە
ئیسپانیا – ئه‌ڵمانیا ١٠:٠٠ی شەو.