هەر مانگێک پێشانگایەک کراوەتەوە
ئامادەکاری بۆ پێنجەم پێشانگا لە هەولێر دەکرێت
964+
شیراز عه‌بدوڵا – هه‌ولێر
بەڕێوەبەری کارگێڕیی سەنتەری پێشەنگا نێودەوڵەتییەکانی هەولێر رایگه‌یاند، ئاماده‌كاری بۆ پێنجه‌م پێشانگای ئه‌م ساڵ ده‌كه‌ن.
حەسەن سامی بە 964 وت، ئێستا ئامادەکاریی دەکەن، بۆ کردنەوەی پێنجەم پێشەنگای ئەمساڵ و سێزدەیه‌مین پێشانگای بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە و کەره‌ستەی بیناسازی و ژێرخان، کە 214 کۆمپانیا لە 15 وڵاته‌وه بەشدارن.
وتیشی، “پێشانگاكه لە 23 تا 26 ئایار لە هەولێر بەڕێوەدەچێت”.
بەڕێوەبەری کارگێڕیی سەنتەری پێشەنگا نێودەوڵەتییەکانی هەولێر، رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ چوار پێشانگا كراونه‌ته‌وه، واتا هه‌ر مانگێك و پێشانگایه‌ك.
“لە هەر چوار پێشانگاکەدا نزیکەی 280 هەزار کەس سەردانیان كردووه، فێستیڤاڵی رەمەزان زۆرترین سەردانیکاری هەبووە، کە 138 هەزار کەس بوون، حه‌سه‌ن سامی وای وت.
لە چوار مانگی ئەمساڵدا، چوار پێشانگای جیاواز له شوێنی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر کراونەتەوە، ئه‌وانیش پێشانگاکانی (ئۆتۆ شـۆ، ماڵی نموونەیی، کتێب و فێستیڤاڵی رەمەزان) .
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا