سبەینێ بەشێكی دیكەی شەست مەتری دادەخرێت


كوردستان ئەحمەد

بەمەبەستی هێڵكاری سبەینێ شەممە شەقامی شەست مەتری هەولێر لە بەرزە پردی شۆڕشەوە تا بەردەم مزگەوتی سپی دادەخرێت.

شەقامەكە هێڵكای دەكرێت لەلایەن تیمەكانی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێرەوە، هێڵ و نیشانەكانی هاتوچۆی بۆدادەنرێت و هەندێك لە رێڕەوەكانیش بەشێوەیەكی كاتی دادەخرێن.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، هەڵمەتێكی بۆ هڵێكاریكردنی شەقامەكانی هەولێر دەستپێكردووە و سەرجەم شەقامەكانی شارەكە دەگرێتەوە.