پێشمەرگەی ژینگەی دهۆک 16 ماسیگری دەستگیرکرد

964+
هیڤی دێوالی – دهۆک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 16 ماسیگر لە بەنداوی موسڵ لەلایەن پێشمەرگەی ژینگەی دهۆکەوە دەستگیرکران.

پێشمەرگەی دهۆک ئەو راوچیانەی وەکو “سەرپێچیکار” ناوبردووە.

موقەدەم رەمەزان سیاری پێشمەرگەی هێزی ژینگەی دهۆک بە 964ی وت، کەلوپەلی وەکو تۆڕ، ئامێری کارەبایی و پاتری و شوکیان بە راوچییەکان گرتووە.

وتیشی هەموویان لە نەتەوەی عەرەب بوون و لە دیوی کۆمەڵگەی بابیری و جەمبوری بەنداوی موسڵ دەستگیرکراون.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان تاوەکو 15.6.2023 راوەماسی قەدەغەیە.

بە قسەی پێشمەرگەی ژینگەی دهۆک، لە ئەمساڵدا و تاوەکو ئێستا لەو دەڤەرە 170 راوچی ماسی دەستگیرکراون، کە زۆرینەیان لە خەریکی راو بوون لە بەنداوی موسڵ.