له رواندز و سنووره‌كه‌ى
تابلۆى ژماره‌كانى هێڵی گه‌رمى پۆلیس چه‌قێنران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەرێوەبەری پۆلیسی رواندز ژماره‌كانى هێڵى گه‌رمى فریاكه‌وتنى له‌سه‌ر تابلۆكان نه‌خشاند و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دایچه‌قاندن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی سۆران، بەشی پۆلیسی رواندز هەڵسا بە دانانی تابلۆی ژمارە تەلەفۆنەکانی ژووری کۆنترۆڵی پۆلیس له‌هه‌ندێك شوێنه گشتییه‌كان و سه‌ر رێگا سه‌ره‌كییه‌كان بڵاویكردنه‌وه.
ئه‌و شوێنانه‌ى ئه‌و تابڵۆیه‌ى لێ چه‌قێنراوه بریتین له ناو سەنتەری قەزای رواندز و ناحیەی وەرتێ و شوێنە گشتیەکان وەک و ناو بازار و بەردەم قوتابخانەکان و ریستۆرانت و کافتریاکان و هەروەها شوێنە گەشتیاریەکانی ناحیەی وەرتێ و هاوینە هەواری بێخال و جوندیان و خەرەندی رواندز.
وه‌ك باسده‌كرێت، مەبەستی بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و ژمارانه‌ى ژوورى كۆنتڕۆڵ، ووشیارکردنەوە و ئاگادارکردنەوەی خەڵک و گەشتیارانه بۆ ئەوەی لە هەر گیروگرفتێک و حاڵەتێکی نەخوازراو پەیوەندی بکات و بتوانن بە زووترین کات کێشەکانیان چارەسەر بکەن.