ئاوەڕۆشی لەگەڵە
لە بەحركە بە بەهای دوو ملیار و نیو دینار قیرتاو دەكرێت
964+
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
بە گوژمەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار چەند شەقامێكی ناوخۆ و گشتیی بەحركە و گەڕەكەكانی قیرتاو دەكرێن.
پارەكە لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر دابینكراوە و چەندین گەڕەك و ناوچەی دیكەش قیرتاو دەكرێن، گەڕەكەكانی دیكەش رێكدەخرێنەوە.
پارێزگاری هەولێر لەوبارەیەوە نووسیویەتی، دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدەین پڕۆژە دەگەیەننە هەموو شوێنێكی سنووری پارێزگاكەیان.
شەقام و گەڕەكەكان پاكدەكرێنەوە و كێشەی ئاوەڕۆ و شۆشتەی بۆ چارەسەر دەكرێت، دواتر تیمی ئەندازە هێڵكاریی تەواوی بۆ دەكات و پاشانیش قیر دەكرێن.