گه‌وره كۆمپانیاكانى ئه‌ڵمانیا دێنه هه‌رێمی كوردستان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره گەورە کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا لق و نوێنەرایەتیان بهێننە هەرێمی کوردستان و ئه‌نجومه‌نێكى راوێژكارى زانستیش له نێوان هه‌ردوولادا پێكبهێندرێت.
شاندێكی بازرگانیی وڵاتى ئەڵمانیا له هه‌رێمی كوردستانن و له‌گه‌ڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کۆبوونەوە و باسیان لە هەنگاوەکانی پێشخستنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان هەردوولا کرد.
به پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تى بازرگانیی هه‌رێم، له کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێکی پەیوەست بە بابەتی کەرتی پیشەسازی و بازرگانی و چۆنیەتی هەوڵدان و هاوکاری و هەمەماهەنگی بۆ پەرەپێدانی بازرگانی، بە ئامانجی بووژانەوەی ئابووری ناوچەکە باس کران.
ئه‌وه‌ش هاتووه، بڕیارە ئەنجومەنێکی راوێژکاری زانستی لە نێوان هەردوولادا پێکبهێنرێت و گەورە کۆمپانیاکانی ئەڵمانیاش لق و نوێنەرایەتی خۆیان بهێننە هەرێمی کوردستان، هەروەها بە فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان تۆمار بکرێن.