یارییە سیانێکانی عێراق - وێنە لە سۆشیال میدیاوە
كچه كوردێك له تیپه‌كه‌دایه
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداریی یارییه سیانییه‌كانی عه‌ره‌ب ده‌كات
یادگار محەمەد – سلێمانی
تیپی یارییە سیانییه‌کانی هەڵبژاردەی عێراق “ترایسلۆن”، گه‌یشتنه وڵاتی میسر، بە مەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانیه‌تیی عەرەب، کچە یاریزانێکی کوردیش لەگەڵ تیپه‌كه‌دایه.
پاڵەوانیه‌تیی یارییە سیانییه‌کانی وڵاتانی عەرەب بۆ ئاستی هەڵبژاردەکان، سبەی هەینی 19. 5. 2023 لە شاری شەرەم ئه‌لشێخی میسر ده‌ستپپێده‌كات، هەڵبژاردەی عێراق به پێنج یاریزان به‌شداریی ده‌كات ” نوح سەبیح، باقر یەعقوب، شەهاب ئەحمەد، باقر تاهیر و هەروەها پەریا مەحمودی کچە کورد”.
تیپه‌كه ماوەی مانگێک مەشق و ئاماده‌كاری كردووه.
لەیلا محەمەد، سەرۆکی شاندی هەڵبژاردەکە لە میسرەوە به ته‌له‌فۆن به تۆڕی 964 ـی راگەیاند، “وەک هەڵبژاردە و یانەکانی عێراق ساڵانە بەشداریی پاڵەوانیه‌تیی عەرەب و ئاسیا دەکەین، ئەویش بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی یاریزانەکانمان پێشکەشی دەکەن”.
وتیشی، “چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی باش له یاریزانه‌كمان ده‌كه‌ین”.
یارییه سیانییه‌كان، كه به “ترایسلۆن” ناسراوه، یه‌ك پێشبڕكێیه و له هه‌رسێ یاریی “راكردن، پایسكلسواری و مه‌له‌وانی” پێكهاتووه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا