له چۆمان گۆڕێکی سەردەمی ئیمپراتۆری ئەشکانی دۆزرایەوە
964+
ئاسۆ وەرتی ـــ سۆران
به قسهى شوێنهوارى سۆران، لە گوندی ماوانی سەر بە ناحیەی سمیلان لە قەزای چۆمان، گۆڕێکی سەردەمی ئیمپراتۆری ئەشکانی دۆزراوەتەوە.
عهبدلوەهاب سلێمان، بەڕێوبەری شوێنەواری سۆران رایاگەیاند، “سبەی کاتژمێر 10:00 کۆنگرەی رۆژنامەوانی بۆ ئاشكراكردنى ئهو شوێنهواره دەبەستین”.
ئاماژهى بهوهشكرد، گۆڕەکە بەراورد بە گۆڕەکانی پێشووتر كه دۆزراونەتەوە، شێوەکهی جیاوازه، وتیشی “لە تابووتێکی گڵێنەیی لەسەر شێوەی بەلەمێک دروستکراوە کە وێنەی خاچێکی لەسەرە”.
ئیمپراتۆری ئەشکانی یان ئیمپراتۆری پارت، یەکێک لە دەوڵەتەکانی پێش هاتنی ئیسلامه بۆ ئێران، ئەم ئیمپراتۆریەته لە ساڵی 250ـی پێش لەدایکبوونی مەسیح تا 224ـی زایینی، لە زۆربەی ناوچەکانی ئێرانی هاوچەرخ، کوردستان، ئەفغانستان و پاکستان دەسەڵاتدار بووە.
ئیمپراتۆری ئەشکانی ناوی خۆی لە ناوی بناغەدانەرەکەی هێناوە، کە ناوی “ئەرشەک” یان “ئەشک” بووە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن