فەرمانگەیەکی حکومەت لە سلێمانی کارەکانی رادەگرێت

964

ئاودێر عومەر_ سلێمانی

بە پێی زانیاری تۆڕی 964، لە بەیانییەوە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی ناحیەی بەکرەجۆ لە سلێمانی، بۆ ماوەی چەند رۆژێک مامەڵەی هاوڵاتیان رادەگرن

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی بەکرەجۆ بە964ی وت، لە بەیانی رۆژی پێنجشەممەوە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، مامەڵەی هاوڵاتیان رادەگیرێت بەهۆی گواستنەوەی بینای بەڕێوبەرایەتیی شارەوانیی بەکرەجۆ.

سەرچاووکە وتیشی هۆکاری گواستنەوەی شارەوانی بەکرەجۆ، نۆژەنکردنەوەی بیناکەیە، چەند ساڵێکە درز و تەقیوی کەوتووەتە بەشێک لە دیواری بینای بەڕێوەبەرایەتییەکە و بۆ ماوەیەکی کاتی دەچیتە ناوەندی وەرزش و لاوانی بەکرەجۆ، لەوێ دەست بە کار دەکەینەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا