964 سپۆنسەری کرد

فێستیڤاڵی بیرکاریی زانکۆی هەڵەبجە کۆتایی هات

964+

محەمەد عومەر-هەڵەبجە

دووەمین فێستیڤاڵی زانکۆی هەڵەبجە تایبەت بە زانستی بیرکاری، ئەمڕۆ پاش یەکلابوونەوەی پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم کۆتایی هات.

تۆڕی 964 تاکە سپۆنسەری ماددی و میدیایی ئەم فێستیڤاڵە بوو، کە بە سێ قۆناغ لە ماوەی هەفتەیەکدا بەڕێوەچوو.

قوتابیانی قوناغی چوارەمی بەشەکانی فیزیا، ئەندازیاری و کۆمپیوتەر لە زانکۆی هەڵەبجە، بە دوای یەکدا پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەمیان بەدەستهێنا.

باوەڕ محەمەد، سەرپەرشتیاری پرۆژەکە، دوای سوپاسکردنی 964، ئاشکرای کرد نیازیان وایە لە  داهاتوودا ئەم فێستیڤاڵە بکەنە ئۆڵمپیادێک، کە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق بەڕێوە بچێت.

ئەمڕۆ، کە هەشتەمین رۆژی فێستیڤاڵەکە بوو، بە ئامادەبوونی نوێنەری 964 و سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، بە خەڵاتکردنی سەرکەووتوان، کۆتایی بە فێستیڤاڵەکە هات.

ئەمە ساڵی دووەمە زانکۆی هەڵەبجە ئەم فێستیڤاڵە ئەنجام دەدات، یەکەمجار تەنیا لەسەر ئاستی زانکۆکە ئەنجامیان دا، بەڵام ئەمساڵ لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان بوو.

بە قسەی سەرپەرشتیاری پرۆژەکە، بانگهێشتی گشت زانکۆکانیان کردووە، بەڵام بە دەمەوەهاتنیان نەبووە و تەنیا زانکۆی تیشک ئامادەبوون.

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین