كۆمپانیاى روسنه‌فت له سنوورى باسرمه ده‌ست به‌كار ده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆمپانیاى روسنه‌فت، ده‌ست به ده‌رهێنانى نه‌وت له چه‌ند بیرێكی سنوورى ناحیه‌ى باسرمه‌ى سه‌ر به قه‌زاى شه‌قڵاوه ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شاندێكى ئه‌و كۆمپانیایه سه‌ردانى ئه‌و سنووره‌ى كرد و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى باسرمه‌یان بینى.
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كۆمپانیاى ناوبراو له سنوورى ناحیه‌ى باسرمه، هه‌ڵستان به لێدانى بیری نه‌وت له گوندى شێراوه و كاركردن بۆ لێدانى بیرێكى دیكه‌ى نه‌وت له گوندى مه‌رزان، به‌ڵام ئه‌وكات به‌هۆى چه‌ند گرفتێكه‌وه كاركردن له‌و بیره نه‌وتانه وه‌ستا.
ره‌زا ئه‌حمه‌د زه‌خۆك، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى باسرمه به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و شانده‌ى كۆمپانیای روسنه‌فت سه‌ردانیان كردین، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رله‌نوێ ده‌ست به‌كاربكه‌نه‌وه له‌و شوێنانه‌ى سنوورى ناحیه‌كه‌مان.
وتیشی “كاركردنى ئه‌و كۆمپانیایه سوودى زۆرى بۆ سنووره‌كه‌مان ده‌بێت و بڕیاره به‌ر له ده‌ستپێكردنى كاره‌كانى، چه‌ند كارێكى خزمه‌تگوزارى ئه‌نجام بدەن”.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى باسرمه، پێشتر كۆمپانیاى روسنه‌فت پاركێكی گه‌وره‌ى له‌و سنووره دروستكردووه، ئێستاش به‌رله‌وه‌ى ده‌ست به‌كارببێته‌وه، كارى خزمه‌تگوزارى ئه‌نجام ده‌دات، له‌وانه‌ش رێگاى گوندى قادیانه قیڕتاو ده‌كات”.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى ماڵپەڕی پارێزگاى هه‌ولێر پێشتر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ناحیه‌ى باسرمه له رووى سامانى سروشتییه‌وه بە شێوەیەكی گشتی تەنیا نەوت كاری لەسەر كراوە و لە رووی وەبەرهێنان چاوی زۆر لەسەر هەیە، بە شێوەیەك ئێستا چەند كۆمپانیایەك لەم سنوورە خەریكی كاری دۆزینەوە نەوتن و دەستیان كردوە بەلێدانی بیر.
باسرمە، لە ساڵی 2007ه‌وه له كۆمه‌ڵگاوه كراوه‌ته ناحیه، له 54 گوند پێکهاتووه و رێژه‌ی دانیشتووانی 16 هه‌زار و 114 كه‌سه و 15 كیلۆمه‌تر لە سەنتەری قه‌زاى شەقڵاوە دوورە .