ئەم هەفتەیە لیژنەی دارایی دەنگی پێدەدات

هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە دەدرێت

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگدانی لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق دەستپێکردووە و لە 67 مادەی یاساکە دەنگ لەسەر 34یان دراوە.

پڕۆژەکە بۆ ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025ـە و وا بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت بۆ دەنگدانی گشتی.

پشکی هەرێم لە پڕۆژە یاساکەدا بە 12.67% دیاریی کراوە و تا ئێستا لیژنەکە دەنگی لەسەر ئەو مادانە نەداوە، کە پەیوەندیان بە کوردەوە هەیە.

دوای دوو مانگ لە گفتوگۆ، دەنگدانی لیژنەکە دەستیپێکردووە و هەوڵ هەیە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە مەبەستی دەنگدانی کۆتایی بنێردرێتە ئەنجومەنی نوێنەران. ئەمە وتەی نەرمین مەعروفە، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە بۆ 964.