دار بەڕووە 100 ساڵەکەی گوندەکەی شێخ مەحمودی حەفید بڕاوەتەوە

توانا نەقی

دیمەنی بڕینەوەی  دارێکی پیر کە تەمەنی نزیکەی 100 ساڵ دەبێت کاردانەوەی لێکەوتەوە و ژینگەی سلێمانیش دەڵیت کارەساتێکی گەورەیە.

بەڕێوەبەرایەتی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، بڕینەوەی ئەو دارانە کە تەمەنیان 100 ساڵە کارەساتە و جێگەی داخە و هۆکارە بۆ شێواندنی سروشتی ناوچەکە.

ئەوەش هاتووە، دوای ئاگادار کردنەوەیان کە دار بەڕووویەکی گەورە ی تەمەن 100 ساڵ لە سنوری گوندی داریکەلی ناحیەی بازیان بڕاوەتەوە، مەفرەزەکانیان چوونەتە ئەو شوێنە و بەڵام کاسیان دەستگیر نەکردووە.

پۆلیسی دارساتانی سلێمانی دەڵێت، گەڕان و بەدواداچون بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی سەرپێچیکاران.

گوندی داریکەلی سەر بە ناحیەی بازیانی پارێزگای سلێمانییە و ئەو گوندەیە کە شێخ مەحمودی حەفید بارەگا و ماڵەکەی لەوێ بووە بۆ ماوەی 14 ساڵ.