دیمه‌نێك له یاریی هه‌ولێر و شوڕته...فۆتۆ: راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر
هه‌ولێر تامی یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه كرد
“بارانێكی به‌خوڕ ده‌باری، به‌ڵام جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی یانه‌ی هه‌ولێر بۆهاندانی تیپه‌كه‌یان، له یاریگه ئاماده‌بوون”هه‌ولێر له پێنج یاریی رابردوودا، سێ دۆڕان و دوو یه‌كسانبوونی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی بوو له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراقدا، ئێستا تیپه‌كه پێنج خاڵی هه‌یه. هاوكات جێی سه‌رنج بوو راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر غازی فه‌هد، پێنج یاریزانی تیپه‌كه‌ی پێش یارییه‌كه دوورخسته‌وه و رایگه‌یاند، له قۆناغی ئێستا پێویستی پێیان نییه، ئه‌وانیش یاریزانان “ئیبراهیم لالی، نیاز محه‌مه‌د، دانا عوسمان، كۆسره‌ت باییز و حه‌سه‌ن چه‌لوب”. خولی نایابی عێراق دوای وه‌ستانی مانگێك، پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له گه‌ڕی شه‌شه‌مه‌وه ده‌ستیپێكرده‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ئێستا له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی مۆندیاله‌وه خوله ناوخۆییه‌كان وه‌ستاون. خولی نایابی عێراق به به‌شداریی ٢٠ یانه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه چوار یانه‌یان له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌شدارن.