مێسی بە درێسی پاریس سانجێرمان. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
جارێكی دیكه هۆیها و فیكه‌ی ناڕه‌زایی بۆ مێسی لێدرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
جارێكی دیكه هانده‌رانی پاریس سانجێرمان هۆیهایان له مێسی كرد و فیكه‌ی ناڕه‌زاییان بۆ لێدا، كاتێك شه‌وی رابردوو پاریس سانجێرمان رووبه‌ڕووی ئه‌جاكسیۆ بووه‌وه له خولی فه‌ڕه‌نسا و به 5-0 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
به‌شێك له هانده‌رانی پاریس هه‌ر كاتێك تۆپ ده‌كه‌وته ژێر قاچه‌كانی مێسی، فیكه‌ی ناڕه‌زاییان بۆ لێده‌دا.
كریستۆڤ گالتێی راهێنه‌ری پاریس له دوای یارییه‌كه رایگه‌یاند، مێسی له‌و بارودۆخه راهاتووه، بۆیه ئارامی خۆی له ده‌ست نه‌دا و ئاستی خۆی به باشی پێشكه‌ش كرد.
وتیشی، هه‌رچه‌نده به‌شێك له هانده‌ران فیكه‌یان لێدا، به‌ڵام به‌شێكی دیكه‌یان سڵاو و رێزیان بۆ ده‌ربڕی.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره نییه و له چه‌ند یارییه‌كی دیكه‌ش هه‌مان كار به‌رامبه‌ر مێسی كراوه، له چه‌ند یارییه‌ك له‌مه‌وبه‌ریش هانده‌ران هاواریان ده‌كرد “رۆناڵدۆ، رۆناڵدۆ”.