له كوێستانه‌كانى برادۆست نزیكه‌ى 7000 هه‌نگ و 174 هه‌نگه‌وان هه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى قه‌زاى سیده‌كان به تایبه‌تیش كوێستانه‌كانى برادۆست، نزیكه‌ى حه‌وت هه‌زار هه‌نگ و زیاتر له 170 هه‌نگه‌وان هه‌ن، كشتو‌كاڵى ئه‌و سنووره‌ش ده‌ڵێت، ساڵ له دواى ساڵ به‌رهه‌مى هه‌نگوین گۆڕانكارى به‌سه‌ردادێت و پێشبینی ده‌كەن ئه‌مساڵ زیاتر بێت له ساڵى رابردوو.
عەبدولڕەحمان مستەفا، بەرپرسی بەشی کشتوکاڵی قه‌زاى سیدەکان، بە 964ـى راگه‌یاند، له سنووره‌كه‌یاندا شه‌ش هه‌زار و 814 هه‌نگ و 174 هه‌نگه‌وان هه‌ن، وتیشی “زۆربه‌ى هه‌نگه‌كان كه‌وتوونه‌ته كوێستانه‌كانى سنوورى برادۆست و خنێره و مێرگه‌میر و لۆلان”.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، له ساڵى 2021 به‌رهه‌مى هه‌نگوین له سنووره‌كه‌یاندا زۆر باش بووه و زیاتر له 34 تۆن هه‌نگوین به‌رهه‌م هاتووه، ده‌ڵێت “ساڵى پار ئه‌و به‌رهه‌مه كه‌متر بوو، به‌ڵام پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مساڵ ئاستى به‌رهه‌مهێنانى هه‌نگوین له سنووره‌كه‌مان به‌رزبێته‌وه”.
روونیكرده‌وه هه‌نگه‌وانه‌كانى ئه‌و سنووره‌یان پێویستیان به هاوكاریكردن هه‌یه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت، “زۆرجاران داوامان كردووه هاوكاری بكرێن، به‌ڵام تا ئێستاش وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه”.