بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکێکی سلێمانی گردبوونەتەوە

964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئێستا دەیان کەس لە دانیشتوانی گەڕەکی کەڵەکن لە شاری سلێمانی گردبوونەتەوە و داوای خزمەتگوزاری بۆ گوزەرەکەیان دەکەن.

یه‌كێك له‌ دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ بۆ تۆڕی 964 ده‌ڵێت، داوای مافی خۆیان له‌ كۆمپانیای جێبه‌جێكاری ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ له‌ نزیك گه‌ڕه‌كه‌كه‌ ئه‌نجامی ده‌دات و داوا ده‌كه‌ن ئه‌و رێگایه‌ی كۆمپانیاكه‌ دایخستووه‌، بیكاته‌وه‌.