بۆ یه‌كه‌مجار‌ گوندی قزلوو رووناك كرایه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بۆ یه‌كه‌مجاره‌ گوندی قزلووى سه‌ر به‌ قه‌زاى كۆیه‌ كاره‌باى بۆ راكێشراو رووناك كرایه‌وه‌.

قزڵو، ناوێکی تورکی عوسمانیە، لە وشەی (Qizlar) ەوە هاتووە، بە مانای (کچی جوان) دێت.

ئه‌م گونده‌ نزیكه‌ى 70 خێزانى لێده‌ژین، كاروباری رۆژانه‌یان كشتوكاڵكردن و ئاژه‌ڵدارییه‌.

به‌شی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای هەولێر، بڵاویكرده‌وه‌، دواى چه‌ند رۆژێك كاركردن كارەبا گەیەندراوه‌تە 20 ماڵى ئه‌و گونده‌.

به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى كاره‌باى هه‌ولێر، لەسەر بودجەی داهاتی كارەبا، تۆڕی ناوخۆی كارەبا گه‌یه‌ندرایه‌ 20 ماڵ لە گوندی قزلووی سەر بە ناحیەی ئاشتی لە كۆیە.

ساڵى 2022ش بۆ یه‌كه‌مجار پڕۆژه‌یه‌كی قیڕتاوكردن بۆ رێگا سه‌ره‌كییه‌كه‌ى ئه‌م گونده‌ جێبه‌جێ كراوه‌.