بوکێک لە ئۆتۆمبێلی زاواوە خۆ فرێدەداتە سەر زەوی و بریندار دەبێت
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
کاتژمێر 10ی ئەمشەو لە هەولێر، بووکێک بە برینداری دەبرێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵاتی هەولێر و گوایە لە ئۆتۆمبێلی هاوسەرەکەیەوە خۆی فڕێداوەتە خوارەوە.
ئیشگرێکی نەخۆشخانە فریاکەوتنی رۆژهەڵات بە 964ی وت: کاتژمێر 10ی ئەمشەو، رووداوێک روویداوە، کە بوکێک لەنێو ئۆتۆمبێلی هاوسەرەکەی واتە زاوا دەرگای کردووەتەوە و خۆی فڕێداوەتە سەر زەوی و برینداربووە.
وتیشی، برینەکەی قورس نەبووە و چارەسەری پزیشکییان بۆ کردووە، سکاڵای لە دژی هاوسەرەکەی تۆمارکردووە، بەقسەی ئەو ئیشکگرە بێت لە نێو ئۆتۆمبێلەکە شەڕە قسە دروستبووە و ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە.
شایەتحالێک کە کارمەندی سکویریتییە لەو هۆڵەی کە ئاهەنگی گواستنەوەکەی تێدا ئەنجامدراوە بە 964ی وت، سەرەتا کێشەکە لەنێو هۆڵی بووک گواستنەوەکە بووە و دەمەقاڵە دروستبووە و دواتر تەشەنەی کردووە و ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی