٩٠ یاریزان به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تیی بلیاردی كوردستان ده‌كه‌ن
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
بە بەشداری ٩٠ یاریزان، پاڵه‌وانیه‌تیی یاریی بلیارد بۆ یانه‌كانی كوردستان له سلێمانی ده‌ستی پێكرد، ته‌نیا یانه‌كانی شاری دهۆك به‌شدارییان نه‌كرد.
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٤ـی تشرینی دووه‌م، پاڵه‌وانیه‌تیی یاریی بلیارد له هۆڵی فایڤ ستارس له سلێمانی ده‌ستی پێكرد.
نه‌وزاد حه‌وێز، ئه‌ندام و ئه‌مینداری دارایی فیدراسیۆنی بلیاردی كوردستان به 964+ـی وت؛ ٤٥ یانه‌ی كوردستان هه‌ریه‌كه‌ی به دوو یاریزان به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌یان كردووه، ٩٠ یاریزان ركابه‌ریی له‌سه‌ر دوو پێشبڕكێ ده‌كه‌ن.
زیاتر روونی کردەوە کە رکابەرایەتییەکە لەسەر (Black 8) و (Ball 9) به چاودێریی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستان دەکرێت، یارییەکانیش بە
یانه‌كانی دهۆك بەهۆی تەقینەوەکەی سیستمی غازەکە به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌یان نه‌كردووه
نه‌وزاد حه‌وێز, ئاشكرای كرد، یانه‌كانی دهۆك به هۆی رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی سیستمی غاز له شاره‌كه‌یان و راگه‌یاندنی دوو رۆژ ماته‌مینی، به‌شداریی پاڵه‌وانیه‌یتیه‌كه‌یان نه‌كردووه.
مانگی رابردووش پاڵه‌وانیه‌تیی سنۆكه‌ر، له لایه‌ن فیدراسیۆنی بلیاردی كوردستان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، كه ٣٢ یانه به‌شدارییان تێدا كرد.