بەهۆی مەقەستکردنی دوو بارهەڵگر رێگای لۆفەکانی کورتەک داخرا

ژێوار خدر

بەهۆی مەقەستکردنی دوو بارهەڵگر لۆفەکانی کورتەک بۆ ماوەی کاتژمێرێک داخرا.

وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت دوو ترێلە لە لۆفەکانی کورتەک سوڕاون و بەهۆیەوە رێگاکە بەڕووی ئۆتۆمبێلدا داخراوە.

دوای کاتژمێرێک بەسەر داخرانی رێگاکە، شوفێرانی هەردوو بارهەڵگرەکە توانیان خۆیان لەو سوڕانە رزگار بکەن و رێگاکەش بەڕووی ئۆتۆمبێلدا بکرێتەوە.

دلێر ئیسماعیل، سەرۆکی شارەوانی سەنگەسەر بە 964+ـی وت، رێگا گرتنەکە بەهۆی مەقەستکردنی دوو ترێلەوە بووە لە لۆفەکانی کورتەک، ئێستا هاتوچۆ ئاسایی بووەتەوە.

لۆفەکانی کورتەک سەر بە قەزای پشدەری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینە، نزیکە لە ناحیەی سەنگەسەر.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق