زەڕایەن.. لەسەر دیار نەمانی 400 سەر رانەمەڕ پۆلیس هاوڵاتیەک دەستگیر دەکات

964+

فەرمان سادق

لەسەر دیارنەمانی 400 سەر رانەمەڕ پۆلیسی شارەزوور کەسێک دەستگیر دەکات.

زانیارییەکە ئەوەیە کە هاوڵاتییەک 448 سەر رانەمەڕ لای کەسێکی دیکە دادەنێت بە مەبەستی بەخێوکردنی، بەڵام دوای ماوەیەک 400 سەر رانەمەڕ دیار نامێنێت.

پۆلیسی سلێمانی بڵاوی کردەوە، ئەو کەسەی مەڕەکانی لێبردراوە لە پۆلیس سکاڵای تۆمار کردووە و پۆلیسیش “دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانرا مەڕەکان بدۆزرێتەوە و دەستیانبەسەردا بگیرێت”.

دەشڵێت: لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی ھێزەکانی پۆلیس بەردەوام بوو بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار کە بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵاتبوو.

“پاش بڕیاڕی دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌نی‌ سه‌ر به‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زوور دەستگیربکرێت، لە ئێستادا تۆمەتبار (س، ع، أ) لەدایکبووی 1995ـە، بە بڕیاڕی دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە”. لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی وەها هاتووە.