لە دهۆک رەزی هاوڵاتییەک سووتا

964+

هیڤی دێوالی

لە گوندی پیرومەرا ئاگر بەربووە رەز و باخی هاوڵاتییەک، تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە ئاشکرا نەکراوە.

بەرگری شارستانی دهۆك لە بارەی رووداوەكەوە رایگەیاند، توانیویانە ئاگرەكە زوو كۆنترۆڵ بكەن بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی هەبێت.

مریشك و جوجك و قاز و بەشێكی تری ئاژەڵ و پەلەوەرەكان كە لە رەزەكەدا بوون رزگاركراون.

گوندی پیرومەران، سێ كیلۆمەتر لەپارێزگای دهۆكەوە دورە و زیاتر لە 150ماڵی لێیە.