جامی ئاسیا 2023
جامی ئاسیای 2023 لە 2024 دەکرێت
عێراق له كۆمه‌ڵه‌یه‌كی هاوسه‌نگدایه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له قه‌ته‌ڕ تیروپشكی كۆتاییه‌كانی جامی ئاسیای 2023 ئه‌نجام درا، به‌ڵام پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له 2024 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا 24 هه‌ڵبژارده به‌شدارن، كه به‌سه‌ر شه‌ش كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌شكراون.
له تیروپشكه‌كه‌دا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌مه و كۆمه‌ڵه‌كه‌ش تاڕاده‌یه‌كی زۆر هاوسه‌نگه.
کۆمەڵەی یەکەم: قەتەر، چین، تاجیکستان، لوبنان
کۆمەڵەی دووەم: ئوستڕالیا، ئۆزباکستان، سوریا، هیندستان
کۆمەڵەی سێیەم: ئێران، ئیمارات، هۆنك کۆنگ، فەڵەستین
کۆمەڵەی چواره‌م: ژاپۆن، ئەندۆنیسیا، عێراق، ڤێتنام
کۆمەڵەی پێنجه‌م: کۆریای باشوور، مالیزیا، ئوردن، بەحرێن
کۆمەڵەی شەشەم: سعوودیە، تایلاند، قیرغیزستان، عومان.
بڕیاره پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له ماوه‌ی 12.1 تا 10.2.2024 به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی چین پێشتر داوای لێبوردنی كرد له میوانداریكردنی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.