دی ماریا و ڤلاهۆڤیچ لە یوڤێنتوسی ئیتالی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئه‌مشه‌و شه‌وی ئیتالییه‌كانه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و له یارییه‌كانی چوونی پێش كۆتایی یۆرۆپالیگ و كۆنفرانس لیگ چوار یاری به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه سێ یانه‌ی ئیتالی یارییان هه‌یه.
هه‌ردوو یارییه‌كه‌ی یۆرۆپالیگ له ئیتالیا ده‌كرێن و یوڤێنتۆس رووبه‌ڕووی سێڤییای ئیسپانی ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها رۆما به سه‌ركردایه‌تی مۆرینیۆ میوانداریی بایه‌رلیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمانی ده‌كات.
هه‌ردوو یاری له كاتژمێر 10:00 ده‌ستپێده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌هێزبن.
له لایه‌كی دیكه هه‌ر ئه‌مشه‌و دوو یاریی چوون له قۆناغی پێش كۆتایی كۆنفرانس لیگ ده‌كرَێن، یانه‌ی فیۆرێنتینای ئیتالی له‌گه‌ڵ بازلی سویسری رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها وێستهامی ئینگلیزی به‌رامبه‌ر ئه‌لكماری هۆڵه‌ندی یاریی ده‌كات.
هه‌ردوو یاری له كاتژمێر 10:00 ده‌ستپێده‌كه‌ن و هه‌فته‌ی داهاتووش یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چن.
كۆنفرانس لیگ سێیه‌م پاڵه‌وانیه‌تیی یانه‌كانه له ئه‌وروپا و ئه‌مه دووه‌م وه‌رزه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مساڵ تۆپی پێی ئیتالیا بوژاوه‌ته‌وه و چوار یانه گه‌یشتوونه‌ته پێش كۆتایی له هه‌ردوو خولی چامپیۆنزلیگ و یۆرۆپالیگ، هه‌روه‌ها فیۆرێنتیناش له پێش كۆتایی كۆنفرانس لیگه.