لەسەر شەڕەكەی دوێنێ
لە دهۆك شەش كەس دەستگیركران
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
شەوی رابردوو لە دهۆك شەڕ لە نێوان چەند گەنجێكدا روویدا و بەهۆیەوە پێنج كەس برینداربوون، ئەمڕۆ ئاسایش شەش كەس لەسەر ئەو شەڕە دەستگیر كرد.
شەڕەكە لەسەر قەرز بووە و شەڕە تەقە لە ناوان قەرزارەكاندا دروست بووە و بەم هۆیەوە سێ كەس بە گولە برینداركران و كەسێكش بە چەقۆ.
زێرەڤان بەڕۆشكی بەڕێوەبەری ئاسایشی دهۆك بە تۆڕی 964ی راگەیاند، لە لایەن هێزەكانیانەوە شەش كەس بە تۆمەتباری سەرەكی شەڕەكە دەستگیركراون و رادەستی پۆلیس دەكرێن و لەوێش پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.
بە پێی قسەكانی زێرەڤان بەرۆشكی، ئەو شەش كەسە لەسەر فەرمانی دادوەر دەستگیركراون و كەسێكیان چەكی پێبووە و دەست بەسەر چەكەكەشدا گیراوە
ئێوارەی شەوی چوار شەممە، شەڕ لە نێوان چەند گەنجێكدا لە دهۆك روویداوە، بە هۆیەوە چوار كەس بریندار بوون.
پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد