هەوڵێکی چەکدارانی داعش لە موسڵ پوچەڵکرایەوە
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
چەکدارانی داعش لە باشوری رۆژهەڵاتی موسڵ هەوڵێکی هێرشکردنیان دا بۆ سەر هێزێكی عێراقی بەڵام هێرشەکەیان پوچەڵکرایەوە.
ئەمرۆ پێنچ شەممە 11.5.2023 چەکدارانی داعش لە موسڵ هەوڵیاندا بچنە ناو گوندێکی رۆژهەڵاتی ئهو شاره، بەڵام هێزە عێراقیەکان توانیان بەم ههوڵهیان بزانن و رێگریان لە هێرشەکە کرد و توانیان چەکدارێک بکوژن.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە فرقەی 16 هێزە عێراقیەکان بە 964ی راگەیاند، كاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ چەند چەکدارێکی داعش دزەیان کردبووە نێو گوندی “موشنيف”ـی سەر بە ناحیەی نەمرود لە باشوری رۆژهەلاتی موسڵ، بەڵام هێزهكانى لیوای سێیەم فرقەی 16 پیادەی هێزە عێراقیەکان و هێزێکی حەشدی شەعبی توانیان هەوڵی خۆکوژی یەکێک لە چەکدارانی رێکخراوی داعش پوچەڵ بکەنەوە و چەکدارەکە بکوژن.
وتیشی “چەکدارەکە پشتێنەیهکی بۆمبرێژکراوی ههڵگرتبوو و ویستی خۆی بتەقێنێتەوە، چەکدارەکە لەنێو رووباری زاب کوژرا”.
باسی لهوهشكرد، ئەم ئۆپراسیۆنە لە ژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی فەرماندەی شانزهەمی پیادە و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی بووە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن