بەشێک لە قوتابخانەکان لە کابینەدان

پەروەردەی چەمچەماڵ پێویستی بە 10 بینای نوێیە

964+

هۆگر عەدنان – چەمچەماڵ

بۆ ئەوەی کۆتایی بە سێ دەوامی بهێندرێت، پەروەردەی چەمچەماڵ پێویستی بە 10 بینای نوێیە بۆ قوتابخانە. بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، چەند قوتابخانەیەکیان لە کابینەدان.

لە سنووری قەزای چەمچەماڵ 193 قوتابخانە بوونیان هەیە و 54 هەزار قوتابی تیایاندا دەخوێنن.

عەبدوڵا حەمە، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ بە 964ی راگەیاند، بەشێک لە خێرخوازان هەندێ کابینەیان دروستکردووە و کردوویانن بە قوتابخانە.

وتیشی، “بۆ کۆتاییهێنان بە سێ دەوامی و دەرچوون لەو کابینانە پێویستمان بە 10 بینای نوێی قوتابخانە هەیە”.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد