بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لە شنگال

كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون

964+
كوردستان ئەحمەد

بەهۆی تەقینەوەی مینێكەوە لە شنگال كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون.

ئەو سێ كەسە شوانكارە بوون و لە كاتی كاركردندا مینیان پێدا تەقیوەتەوە هەرسێكیان بە رەچەڵەك عەرەبن.

رووداوەكە ئەمشەو كاتژمێر 8:30 خولەك لە ناحیەی قەیرەوانی سەر بە قەزای شنگال، روویداوە.

سەرچاوەیەك لە تەندروستى شنگال بە تۆڕی 964ـى راگەیاند، دوو بریندارەكە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی موسڵ و دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.