بارهەڵگرێک بووە هۆی داخستنی رێگای زینی وەرتێ

964+
ئاسۆ وەرتی – سۆران
ئەمڕۆ لە کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ بارهەڵگرێک لاڕێ دەبێت و رێگای زینی وەرتێ بە تەواوەتی دادەخات، بەو هۆیەوە هاوڵاتیان و رێبواران رێگاکەیان لێ دادەخرێت و قەرەباڵغییەکی زۆر لە شوێنەکە دروستبووە.
مەبەست محەمەد هاوڵاتیەکە لە رێگاکەدا بە 964ی وت، “سێ کاتژمێرە رێگامان داخراوە، ناتوانین بگەڕێینەوە ماڵەوە، بۆ کردنەوەی رێگاکە هاوڵاتیان حەفارەیان هێناوە بۆ لادانی بارهەڵگرەکە”.
بەهۆی داخرانی هەرسێ رێگاکانی سماقوڵی و کۆیە و دۆڵی بالیسان بارهەڵگرەکان بە ناچاری رێگەی زینی وەرتێ بەکاردەهێنن، رێگەکەش سەختی و لۆفەی زۆری تێدایه و رۆژانە بارهەڵگرەکان تووشی کێشە دەبن تیایدا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی