"نامه‌وێت گوێم له ئۆفه‌ری به‌ڕازیلییه‌كان بێت"
پێرێز چاره‌نووسی ئه‌نچیلۆتی یه‌كلاكرده‌وه
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید بۆ یەکەمجار لێدوانێکی لەسەر هەواڵی رۆیشتنی کارلۆ ئەنچیلۆتیی راهێنەری ئیتالی له یانه‌كه‌ی دا و رایگه‌یاند، ئه‌نچیلۆتی هێشتا ساڵێك له گرێبه‌سته‌كه‌ی ماوه.
پێرێز دوای ئەوەی یانەی ریال مەدرید شه‌وی رابردوو نازناوی جامی شای ئیسپانیای بردەوە، وتی: ئێمە زۆر دڵخۆشین بە ئەنچیلۆتی، نامەوێت گوێم لەوە بێت په‌یوه‌ندی به هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیله‌وه ده‌كات، چونكه هێشتا ساڵێک لە گرێبەستەکەیدا ماوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ئەنچیلۆتی لە لێدوانەکانیدا دوای یارییەکە دووپاتی کردەوە: “چەند جارێک وتوومه، گرێبەستەکەم لەگەڵ ریال مەدرید تا ساڵی 2024 بەردەوام ده‌بێت”.
چەند مانگێكه ناوی ئەنچیلۆتی به وه‌رگرتنی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل په‌یوه‌ست كراوه، چونکە بەربژێری پەسندکراوی فیدراسیۆنی بەڕازیل دادەنرێت.
یانەی ڕیال مەدرید بووە پاڵەوانی جامی شا بۆ جاری بیستەم لە مێژووی خۆیدا، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو بە ئەنجامی 2-1 لە ئۆساسۆنای بردەوە.