ریال مه‌درید بووه پاڵه‌وان و بارسێلۆنا پیرۆزبایی لێده‌كات
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌درید نازناوی جامی شای ئیسپانیای ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا، یانه‌ی بارسێلۆناش یه‌كه‌م یانه‌یه پیرۆزبایی لێده‌كات.
له یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیای وه‌رزی 2022-2023 شه‌وی رابردوو له سێڤییا، یانه‌ی ریال مه‌درید به 2-1 گۆڵ له یانه‌ی ئۆساسۆنای برده‌وه و بۆ جاری بیسته‌م نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.
هه‌ردوو گۆڵی ریال مه‌درید رۆدریگۆ تۆماری كرد، گۆڵه‌كه‌ی ئۆساسۆنا لوكاس تۆرۆ تۆماری كرد.
یانه‌ی ریال مه‌درید له دوای یارییه‌كه له یاریگه‌ی لاكارتۆخا ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی گێڕا و كۆتایی به نه‌فره‌تی دۆڕانی یارییه‌كانی كۆتایی جامی شا هێنا.
له دوای یارییه‌كه‌ش یانه‌ی بارسێلۆنای ركابه‌ریی مێژوویی ریال مه‌درید، یه‌كه‌م یانه بوو پیرۆزبایی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ی له یانه‌ی شاهانه كرد و له توویته‌ر پیرۆزباییه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه.