دروستکردنی خانوو ئاسان دەکات

شەقام بۆ زەوییەکانی کەرتی شێخ وەیساوای سلێمانی دروستدەکرێت

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

بۆ یەکەمجار رێگە بۆ نزیکەی هەزار پارچە زەوی کەرتی شێخ وەیساوای شاری سلێمانی دەکرێتەوە. شارەوانی بەو کارە هەستاوە و دوو رۆژە کاری تێدادەکات.

بڕیارەکە هی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانییە، کە رۆژی چوارشەممەی رابردوو 3.5.2023  ئەنجامداراوە.

کەرتی شێخ وەیساوا کەوتووەتە بەشی رۆژهەڵاتی سلێمانی و نزیک تانجەرۆ. تەواوی زەوییەکانی تاپۆیە.

زەردەشت رەفیق، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی بە تۆڕی 964ی راگەیاند، دواکارییەکی زۆری خاوەن زەوییەکانی ئەو کەرتەمان بۆ هاتبوو، دواجار ئەنجوومەنی شارەوانی بڕیاری دا رێگەکەیان بۆ بکاتەوە و شەقامیان بۆ دروستبکات.

ئەو شەقامەی دروست دەکرێت لە ئێستادا تەنها بڕین و تەختکردنە بۆ هاتوچۆ، تا ئەوانەی دەیانەوێت خانوو و بینا بکەن لەسەر زەوییەکانیان یان کڕین و فرۆشتنیان پێوەبکەن بە ئاسانی بگەنە سەریان.

بە دیاریکراوی نازانم چەند پارچە زەوی دەبن بەڵام نزیکەی 1000 پارچە زەوی دەبن. زەردەشت رەفیق وای وت.