ساغکردنەوە
پۆلیسی راپەڕین دەنگۆی کوژرانی کچێکی 17 ساڵ رەتدەکاتەوە
964+
ژێوار خدر – راپەڕین
شەوی رابردوو دەنگۆیەک بڵاوکرایەوە گوایە کچێکی تەمەن 17 ساڵ لە سنووری راپەڕین بە چەقۆ کوژراوە، بەڵام پۆلیسی دەڤەرەکە رەتیدەکاتەوە و دەڵێت، شتی وایان نەبیستووە.
دەنگۆکە بە جۆرێک بڵاوکرایەوە، گوایە 11 چەقۆ بە تەرمی کچەکەوە بووە.
شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە 964ی راگەیاند، هیچ کەیسێکی بەو جۆرەیان لا تۆمارنەکراوە و “ئەو دەنگۆیە دوورە لە راستییەوە”.
“کۆمەڵێک پەیج لەپێناو بەدەستهێنانی لایک و کۆمێنت هەواڵی لەو جۆرە بڵاودەکەنەوە”، وتەبێژەکەی پۆلیس وای وت.
964 سۆراغی ئەو دەنگۆیانە دەکات کە رۆژانە بە راست و هەڵە لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاودەکرێنەوە و بە تەکنیکەکانی رۆژنامەوانی ساغیان دەکاتەوە.
پێداچوونەوە: هێمن بەکر