ئاوی سلێمانی دەڵێت بە قیستیش بێت بەس بیدەن

964+
دێسکی کوردی

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەڵێت, ئاسانکارییان کردووە هەر هاوڵاتییەک لە 200 هەزار دینار زیاتر پارەی ئاوی لە لا بێت دەتوانێت بە شەش قیست بیداتەوە.

بۆ قیستی یەکەم جار لە 25% کۆی ئەو پارەیەیان لێ وەردەگیرێت کە لە لایانە، بۆ پێنج جارەکەی تر هەر جارێک 15%.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ئاوی سلێمانی لە فەیسبووک هەواڵەکەی راگەیاندووەو وادیارە لە سبەی یەکشەممەوە کاری پێبکرێت.

مانگی رابردوو، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر داوای وەزارەته‌كه‌یان و لەبەر بەرژەوەندی هاوڵاتیان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی نیشانداوە لەسەر نوێكردنەوەی بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی كرێی بەستنی پێوەری ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی تا ئێستا پێوەریان نەبەستووە.