لە مانگی نیساندا

1439 کەس سەردانی نەخۆشخانەی هەرس و جگەری سلێمانیان کردووە

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

لە مانگی نیساندا 1439 کەس سەردانی نەخۆشخانەی هەرس و جگەری سلێمانیان کردووە و 123 نەخۆشیش داخڵکراون.

بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، کە دوێنێ پێنجشەممە 4.5.2023 بڵاویکردووەتەوە، لەو مانگەدا 20 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 183 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 114 هەناوبینی كۆڵۆن و 56 رەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 16 سۆنەر بەهەناوبینی ئەنجام دراوە.

هاوکات 46 وەرگرتنی نموونە بە سۆنەر و 14 وەرگرتنی نموونە لە جگەر و 10 هێڵكاری سورێنچك كراون و 562 پشكنینی خوێن كراوە و 105 سۆنەر و 34 تیشك گیراوە.