بە بلاجكتۆر رووناك كرایەوە

ئیتر ئاڵای كوردستان لەسەر كێلیا دەدرەوشێتەوە


زەید کۆچەر-دهۆک

لەسەر چیای كێلیا شەدە ئاڵایەكی كوردستان هەیە، بەڵام رووناك نەبوو، كۆمەڵێك گەنج  رووناكییان بۆ داناوە.

ئەبو هەرکی، خاوەنی پرۆژەکەیە بۆ ئەم بابەتە و بۆ 964ی وت، دوای ئەوەی رەزامەندیمان لە حكومەت وەرگرت، توانیمان بلاجكتۆر بۆ ئاڵاكە دابنێین و رووناكی بكەینەوە.

چوار بلاجیکتۆری گەورە لەم قۆناغەدا دادەنێین بۆ روونکردنەوەی ئاڵاکە، دوای سێ مانگی دیکە هەوڵ دەدەین زیاتری بکەین، بۆ ئەوەی ئالای کوردستان بە شەویش لە دهۆکدا ببینرێت .

. سەرجەم خەرجییەکان لە ئەستۆی گرووپەكەدایە و نزیکەی 1500 دۆلار بۆ ئەم پرۆژەیە خەرج کراوە

چیای کێلیا شەدا، دەکەوێتە بەرامبەر پارێزگای دهۆک و ئالایەکی گەورەی کوردستان لەسەر بنارەکەیەتی، ئێستا بووەتە شوێنێکی گەشتیاری.

پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد