91 رۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە
بەشێک لە کێشەی مووچەی یاریزانانی یانەی دهۆک چارەسەر دەکرێت
+964
زەید کۆچەر- دهۆک
یانه‌ی دهۆك، به تایبه‌تی تیپی خولی كوردستانی یانه‌كه، ماوه‌ی 91 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت به‌شێكی كێشه‌ی مووچه‌ی یاریزانه‌كانیان چاره ده‌كه‌ن.
عه‌بدوڵا جەلال، سەرۆکی یانەی دهۆک بۆ 964ی وتی: “ماوەیەکی درێژە بارودۆخی یانەی دهۆک لە روویی ماددییەوە باش نییە و یاریزانەکانمان مووچەیان پێنەدراوە ، ئێستا لایەنی پەیوەندیدار و پارێزگاری دهۆک لەسەر هێلن بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە، به‌شێكی کێشەکەش چارەسەر کراوە و لەم دوو رۆژەی دابێت مووچەی مانگی دووی ئه‌مساڵ ده‌درێته یاریزانه‌كان”.
964 به‌دواداچوونی زیاتری بۆ ئه‌م كێشه‌یه كرد و له هۆكاری پێنه‌دانی مووچه‌ی یاریزانانی یانه‌ی دهۆكی پرسی.
شڤان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆک بۆ 964 وتی، “کێشەی سەرەکیی ئێمە نەبوونی پارەیە لە بانکە حکوومییەکان و نەبوونی سیوله‌یه له بانك، ئێمە بۆ دەمێکی درێژە چەکی پارەمان وه‌رگرتووه و هیچ کێشەی نییە بەلام کە ئیمە دەڕۆینه بانک پاره نییه”.
“ماوەی 91 رۆژە یاریزانانی تیپی خولی کوردستانی یانه‌كه‌مان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، جگە لەو پارەیەی کە لە یاریی نێوان دهۆک و هەولێر ده‌ستمان كه‌وت، كه نیو مووچە بوو، بۆ هەموو یانەکە خەرج کرا و دواتر ئەمە سێ مانگە هیچ پارەیه‌كمان وه‌رنه‌گرتووه، یه‌ك مووچەش به‌ڕێوه‌به‌رانی یانەی دهۆک لە ماڵەوە پاره‌یان هێناوه و به یاریزانه‌كانیان داوه”، شڤان محه‌مه‌د وای وت.
له لایه‌كی دیكه یاریزانانی خولی نایابی عێراق له یانه‌ی دهۆك، نزیکەی 70 رۆژە پارەیان پێنەدراوە و تەنیا مووچەو و نیوێکیان وەرگرتووە، کە مووچەیه‌ک لەلایەن یانەی دهۆک خۆی دراوە و نیو مووچەش لەلایەن پارێزگای دهۆک دراوە بە یاریزانەکان، کە پێش دیداری یانەی هەولێر بوو .
یانه‌ی دهۆك له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه خراپه‌ی دارایی هەیەتی، هێشتا ئه‌نجامه‌كانی له خوله‌كانی كوردستان و عێراق باشه، له خولی عێراق له پله‌ی نۆیه‌مه و به‌م دواییه ئه‌نجامه‌كانی خراپ بوون، له ئاستی كوردستانیشدا گه‌یشته یاریی كۆتایی جامی كوردستان و له خولی نایابیش تاڕاده‌یه‌ك مانه‌وه‌ی خۆی له خوله‌كه مسۆگه‌ر كردووه، دوای ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌كانی رابردوو له پله‌ی كۆتایی ریزبه‌ندی بوو.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا