لۆگۆی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان
964یش بەشدارە
باشترینه‌كانی خولی كوردستان دیاریی كران
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان باشترینه‌كانی مانگی نیسانی له خولی نایابی كوردستان دیاریی كرد.
له ئه‌نجامدا سه‌میر بابۆ راهێنه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به باشترین راهێنه‌ر ده‌ستنیشان كرا، دوای ئه‌وه‌ی 28 ده‌نگی كۆكرده‌وه، هه‌روه‌ها گۆڵپارێزی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر سه‌یف جه‌میل به باشترین گۆڵپارێز دیاریی كرا، به كۆكردنه‌وه‌ی 35 ده‌نگ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا ئه‌حمه‌د موحسین له یانه‌ی دهۆك به باشترین یاریزان هه‌ڵبژێردرا، دوای ئه‌وه‌ی 20 ده‌نگی كۆكرده‌وه.
هه‌موو مانگێك فیدراسیۆنی كوردستان له رێگه‌ی لیژنه‌ی راگه‌یاندنه‌وه باشترینه‌كانی خولی نایاب دیاریی ده‌كات، تۆڕی 964یش به‌شداریی ده‌نگدانه‌كه ده‌كات.