تەنیا پارەدانەكە لە پارێزگاكانە
لە ئیدارە سەربەخۆكان دەتوانیت مامەڵەی حەج بكەیت
964+
شۆرش هەركی – هەولێر
نرخی چوونە حەج بۆ ئەمساڵ دیاریی كرا و حەجكردن بە رێگەی ئاسمانی چوار هەزار و 500 دۆلارە و بە رێگەی وشكانییش سێ هەزار و 800 دۆلارە.
وەزارەتی ئەوفاف و كاروباری ئاینیی کوردستان دەڵێت، بۆ حەجی ئەمساڵ بە بڕی 330 هەزار دۆلار پاڵپشتی پڕۆسەی حەج دەكەین.
هەروەها داوا لەوكەسانەش دەكات، ناویان بۆ ئەنجامدانی حەج هاتووەتەوە سەردانی نووسینگەكانی حەج و عومرە بكەن لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی حەج.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومەرەی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ئەمساڵ گەشت بۆ حەج لە رێگەی فڕۆكەوە بە چوار هەزار و 500 دۆلارە و بە رێگەی وشكانییش بە سێ هەزارو 800 دۆلارە.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد