راگرتنی ریکلام کردنی ڤاینەر و گۆرانیبێژەکان نەبووەتە فەرمی
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
ئەمشەو 1.5.2023 لەتۆڕە کۆمەڵاتیەکان وا بڵاوکرایەوە، کەوا ریکلام کردن لەلایەن ڤاینەر و گۆرانیبێژ و مۆدێل و کەسە بەناوبانگەکانی سۆشیال میدیا، بۆ ڤەیپ و نێرگەلە و جگەرە و جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدەغەکراوە.
وا بڵاوکرایەوە کە بڕیارەکە لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە دەرچووە بەڵام پارێزگاری هەولێریش رەتیناکاتەوە و دەڵێت سبەینێ وردەکاری دەخەینە روو سەبارەت بەوبابەتە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە 964ی راگەیاند، تا ئێستا ئەو بڕیارە نەبووەتە فەرمی، سبەینێ وردەکاری و تەواوی بابەتەکە رووندەکەینەوە و رایدەگەیەنن.
لەماوەی رابردوو، لەلایان بەشێکی زۆری هاوڵاتیان و چالاکوانان رەخنەی زۆر، ئاراستەی ڤاینەر و مۆدێل و کەسەکانی نێو سۆشیال میدیا دەگیرا بەهۆی ریکلام کردنیان بۆ ڤەیپ و جۆرەکانی تری جگەرەی ئەلیکترۆنی.