سعوودیه سوپرایزی گه‌وره‌ی مۆندیالی كرد
+964
ئەرسەلان عەبدوڵلا
هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی له مۆندیالی قه‌ته‌ڕ تۆمار كرد و بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا، له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینی برده‌وه.
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ٢٢ـی تشرینی دووه‌م، له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می مۆندیال، هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه به ئه‌نجامی ٢-١ گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینی برده‌وه.
یارییه‌كه، له یاریگه‌ی لۆسێل له سێیه‌م رۆژی مۆندیال كرا و سه‌ره‌تا مێسی به لێدانی په‌ناڵتی، به گۆڵێك ئه‌رجه‌نتینی پێشخست.
به‌ڵام له سه‌ره‌تای گێمی دووه‌م و له خوله‌كه‌كانی ٤٩ و ٥٣ هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه دوو گۆڵی له رێگه‌ی ساڵح شه‌هری و سالم ئه‌لدۆسه‌ری تۆمار كرد.
ئه‌رجه‌نتین به ته‌واوی ئه‌ستێره‌كانییه‌وه هه‌وڵی زۆری راستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی دا، هه‌روه‌ها ناوبژیوان له كۆتاییدا هه‌شت خوله‌ك كاتی زیادكراوی به‌فیڕۆچووی ژمارد، به‌ڵام له كۆتاییدا سعوودیه سێ خاڵی یارییه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا و مێژووی بۆ خۆی و تۆماره‌كانی مۆندیال نووسییه‌وه.
“سعوودیه و ئه‌رجه‌نتین له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می مۆندیالی قه‌ته‌ڕن، شانبه‌شانی پۆڵه‌ندا و مه‌كسیك”
سعوودیه و ئه‌رجه‌نتین له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می مۆندیالی قه‌ته‌ڕن، شانبه‌شانی پۆڵه‌ندا و مه‌كسیك.
سعوودیه پێشتر یه‌ك جاری تر له‌گه‌ڵ ئه‌رجه‌نتین به فه‌رمی یاریی كردووه، كه یاریی كۆتایی جامی كیشوه‌ره‌كانی ١٩٩٢ بوو، کە تانگۆ بە ٣-١ گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.