ئەو ئاردەی لەمانگەکانی رابردوو بەسەر بریکارەکانی خۆراک دابەشکراوە. وێنە:964
نرخی ئارد ھاڕەیکرد
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە ئێستادا بەھۆی دابەزینی بەھای دۆلار بەرامبەر دینار نرخی ئارد بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیش دەڵێت نرخەکان تا بێت زیاتر دادەبەزێت.
ئێستا ئاردی تورکی فەردەی لە 50 ھەزار دینارەوە دابەزیوە بۆ 38 ھەزار دینار، ھەرچی ئاردی بایەعیە لە 35 ھەزارەوە دابەزیوە بۆ 20 ھەزاردینار، ئاردی رووسی لە 42 ھەزار دینارەوە دابەزیوە بۆ 32 ھەزار دینار.
سۆران غەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، وردە وردە نرخەکان لە بازاڕدا دادەبەزێت، “مانگی ئایار نرخی کاڵا و شتومەک دابەزینێکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت”.
لە ھەفتەی رابردوودا بەھۆی دابەزینی نرخی ئاردەوە ھەشت نان کرا بە ھەزار دینار، دابەزینی ئەو نرخانەش لە ماوەی مانگێکدا بووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی