دیمەنی چەند قەبرێک، گۆرستانە نوێیەکەی سلێمانی وێنە:964
لە قەبرستانە نوێکەی سلێمانیدا هاوڵاتی ناتوانێت بە دڵی خۆی قەبر هەڵکەنێت
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لیژنەیەک پێکهێندراوە تایبەت بە ڕێکخستنەوەی کاری سەرقەبرانەکانی سلێمانی و دانانی رێوشوێنێک بۆ قەبرسانی نوێی سلێمانی لە شێخ وەیساوا.
لە قەبرسانە نوێکەدا هاوڵاتیان ناتوانن بە ئارەزووی خۆیان قەبر هەڵکەنن، بەڵکو بە شێوازێکی رێکخراو قەبر هەڵدەکەندرێت، بۆ ئەوەی زەوی خەسار نەکرێت.
تا ئێستا لیژنەکە نەگەیشتوونەتە بڕیاری کۆتایی لە بارەی پێدانی ئەو قەبرسانە بە کەرتی تایبەت یاخود شارەوانی خۆی بەڕێوەی ببات.
قەبرسانەکە بە شێوازێکی مۆدێرن دیزاین کراوە و پەرژینی هەیە و رەچاوی سەوزایی و ڕووناکی تیادا کراوە، لەلایەن ستافێکی تایبەتەوە بەڕێوە دەبرێت.
مامۆستا عەتا محەمەد جێگری یەکێتی زانایانی ئاینی بە 964ی راگەیاند، لە قەبرسانە نوێیەکەدا تەنیا سێ جۆر هەڵبەستن بۆ قەبرەکان رێگە پێدراوە، بە شێوازی چیمەنتۆ و شتایگەر و گرانیت، بەڵام نابێت لە سنوری قەبرەکە لابدات، هاوڵاتی ئازادە لەوەی هەڵینەبەستێت.
لەبارەی نرخەوە لە ئێستادا لە وتوێژدان بۆ ئەوەی کەمترین نرخی هەبێت و نرخی گونجاو بێت بۆ کەسانی کەم دەرامەت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی