ئه‌مڕۆ ناپۆلی ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی خولی ئیتالیا؟

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

یانه‌ی ناپۆلی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ گه‌ڕی 32ی سێریا ئه‌ی، هه‌لی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ببێته‌ پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتالیا، هه‌رچه‌نده‌ هێشتا شه‌ش هه‌فته‌ له‌ خوله‌كه‌دا ده‌مێنێت‌.

ناپۆلی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 04:00 به‌ كاتی كوردستان، له‌ یاریگه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ سالیرنیتانا یاریی ده‌كات و ئه‌ركی ئاسانه‌، هه‌ركه‌ یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌، ده‌توانێت ئاهه‌نگی بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ بگێڕێت، چونكه‌ ئێستا به‌ 78 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مه‌ و 17 خاڵ له‌ نزیكترین ركابه‌ری دووره‌، كه‌ یانه‌ی لازیۆیه‌.

ناپۆلی له‌ مێژوودا دووجار به‌ سه‌ركردایه‌تی ئه‌ستێره‌ی كۆچكردوو مارادۆنا، له‌ 1987 و 1990 نازناوی خولی ئیتالیای به‌ده‌ستهێناوه‌.

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی ئیتالیا به‌م شێوه‌یه‌یه‌:
ئینته‌رمیلان – لازیۆ “ئێستا به‌ڕێوه‌ده‌چێت”
ناپۆلی – سالیرنیتانا 04:00
كریمۆنێزی – هێلاس ڤیرۆنا 04:00
ساسوولۆ – ئیمپۆلی 04:00
فیۆرێنتنیا – سامپدۆریا 07:00
بۆلۆنیا – یوڤێنتۆس 09:45.